چاویارنیوز _ ئیدارەی کۆبانێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و باس لە رێڕەوی دانوستانەکان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای حەلەب دەکات کە هیچ هەنگاوێکی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان نەناوە کە بەپێی رێککەوتنی ٢٩ـی کانونی دووەم لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) و حکومەتی کاتی لە دیمەشق، پێویستە گەمارۆی سەر کۆبانێ لاببرێت بەڵام لانەبراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، وەفدێکی ئیدارەی کۆبانێ سەردانی حەلەبیان کردووە و لە کۆبونەوەیەکی گرنگدا، چەندین بابەتی پەیوەست بە ناوچەکە گفتووگۆیان لەسەرکراوە، کە سەرەکیترینیان ئەو هەنگاوانەن لە پێناو گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ ئەو گوندانەی کە لێیەوە ئاوارەبون، هەروەها پرسەکانی خزمەتگوزاری، بەنموونە پچڕانی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت، بەڵام سەرەڕای بەڵێنەکان تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری لەلایەن حکومەتی کاتییەوە نەنراوە.
سەرەڕای رێککەوتن، بەڵام گەمارۆی کۆبانێ بەردەوامە
لە راگەیەنراوێکدا، ئیدارەی کۆبانێ دەڵێت: سەرەڕای رێککەوتن و بەڵێنەکانی حکومەتی کاتیی سوریا، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نێتپاکی لەلایەن دیمەشقەوە نەنراوە.
No Comment! Be the first one.