چاویارنیوز _ موحسین ره‌زایی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران له په‌یامێكی هۆشداریی دایه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و دەڵێت: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی فڕۆكه ئێرانییه‌كان به مانای له‌كارخستن و په‌ككه‌وتنی ته‌واوه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە.
موحسن ره‌زایی داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه دەكات كه خۆیان له به‌شداریكردن له‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن به‌دوربگرن كه به “سه‌ركێشییه‌كی مه‌ترسیداری ئه‌مریكا” وه‌سفی كرد.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی تاران دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێ و قەدەغەی گەشتنی ئاسمانی بەسەر هێڵی فڕۆكەوانی ئێران‌دا سەپاند.
«فڕۆکەی ئێمە نەفڕێت، فڕۆکەی کەستان نافڕێت»
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران باس لەوە دەکات سزای گەشتەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران سەرکێشییە و هیوادارم هیچ وڵاتێک ئەوە نەکات.
No Comment! Be the first one.