چاویار نیوز – محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، به‌پێی هه‌ندێك له زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، دوژمنانی ئێران به پاڵپشتی وڵاتێكی ناوچه‌كه، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی یه‌كێك له دورگه‌كانی ئێران.
وتوشیه‌تی، هێزه چه‌كداره‌كانمان چاودێری ته‌واوی جوڵه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره بنێن، ئه‌وا ته‌واوی ژێرخانی گرنگی ئه‌و وڵاته‌ی ناوچه‌كه به‌بێ هیچ سنوردارییهك ده‌كرێته ئامانجی هێرشی به‌رده‌وام و بێ ئه‌مان.
No Comment! Be the first one.