چاویار نیوز – عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆڵەکانی خومەینی و خامنەیی چاوەڕوانی هاتنی هێزەکانتانن تاوەکو ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە بە هەزاران کوژراو و دیلەوە ڕیسوا بکەن
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا باسیان لەوە کردووە بە نیازن بە چەند هەزار سەربازێکەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە هێرش بکەنە سەر ئێران.
لاریجانی جەختیشی کردەوە کە خاکی ئێران شوێنی تەراتێنی دوژمنان و سەمای “دۆزەخییەکان” نییە.
No Comment! Be the first one.