چاویارنیوز _ نومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: زمانی کوردی بەهیچ جۆرێک لە تورکیا نابێتە زمانی ڕەسمی.
باسی لەوەشکردووە، گفتوگۆ لەسەر بە ڕەسمیکردنی زمانی کوردی هەر ناکەین، بەڵام قسەکردن بە زمانی دایک وەک شیری دایک بۆ هەموو کەسێک حەڵاڵە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
لە تورکیا زمانی کوردی نابێتە ڕەسمی
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیادا، بەڵام هێشتا هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە بۆ دژایەتیی کورد.

No Comment! Be the first one.