چاویارنیوز _ عەبدولقادر حەسریە پارێزگاری بانكی ناوەندیی سوریا مەرسومی ژمارە 293ی ساڵی 2025ی دەرکرد کە تایبەتە بە چاپکردنی دراوی نوێی سوریا وێستگەیەكی وەرچەرخانی نیشتمانی ناویدەبات.
بەپێی مەرسومەكە، بانكی ناوەندیی سوریا زامنی ئاسانكاریی پرۆسەكە بكات و هەموو دەسەڵاتێکی هەیە بۆ دیاریكردنی وادەی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، لەبارەی دیزاینی دراوی نوێی وڵاتەوە، پارێزگاری بانكی ناوەندیی سوریا ئاماژە بەوەدەکات، دراوەكە وێنەی هیچ كەسایەتییەكی لەسەر نابێت.
ئاژانسی رۆیتەرزیش لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، دراوی نوێی سوریا دوو سفری لێ كراوەتەوە، ئەمەش وەكو هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە (لیرە) كە بەهۆی جەنگی ناوخۆیی 14 ساڵەوە، بەهاكەی زۆر دابەزیوە.
لەسەرەتای ساڵەوە دراوی سەردەمی (ئەسەد) لادەبرێت
پارێزگاری بانكی ناوەندیی سوریا رایگەیاند: لە ساڵی 2026ەوە، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دراوی سوریا بە جۆری نوێی دراوی كاغەزیی دەستپێدەكات، ئەمەش لەچوارچێوەی گۆڕینی ئەو دراوانەدایە كە لەسەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەددا دەرچوون.
No Comment! Be the first one.