چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی جیهان بڵاویانکردۆتەوە، دوای ئەوەی کارەکانی هەناردەی نەوت لە بەندەری نۆڤۆرۆسیسکی ڕووسیا دەستیپێکردەوە، کە ناوەندێکی گەورەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی دەریای ڕەشە، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەهۆی هێرشی ئۆکرانیاوە هەناردەکردن لەو بەندەرەدا وەستابوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە لەهەمان بەندەر، نرخی نەوتی خاوی برێنت 58 سەنت دابەزی کە دەکاتە 0.9% و گەیشتووەتە 63.81 سەنت، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی 59 سەنت دەبەزیوە کە ئەویش بەنزیکەیی دەکاتە 1% و ئێستا گەیشتووەتە 59.50 دۆلار، بەمەش هەردوو نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیبوو، بەمەش کاریگەری لەسەر نزیکەی 2%ی دابینکردنی جیهانی هەبوو. بەپێی دەرخستنی داتاکانی بۆرسەی لەندەنیش، بەندەرەکە ڕۆژی یەکشەممە دەستی بە کارەکانی بارکردنی نەوت کردووەتەوە.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، بەیاساو سیستمی بەرهەمهێنان، ئۆپێک ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی ئامانجەکانی بەرهەمهێنان بۆ مانگی کانوونی دووەم بە ڕێژەی 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش هەمان ئاستە بۆ مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم کە پەسەندکراوە، هاوکات زیادکردنی زیادکردنەکانی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڕاگرت.
لەگەڵ هەناردەکردن، نرخی نەوت دابەزی
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە یەکێک لە بەندەرێکی گەورەی ڕوسیا.
No Comment! Be the first one.