چاویار نیوز – موحسین رەزایی، یەكێك لە فەرماندە باڵا سەربازییەكانی ئێران بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند: گەرووی هورمز بابەتی گفتوگۆ نییەو ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی بە كەنداوی فارسەوە نییە، ئامادەیی ئەمریكا لە كەنداوی فارس هۆكاری سەرەكی نا سەقامگیری ئەم ئەنجا ساڵەی دواییەو بەبێ چوونە دەرەوەی ئەمریكا لە كەنداوی فارس، ئاسایش و سەقامگیری بەدەستنایەت.
رەزایی وتیشی: جڵەوی جەنگ لە دەست ئێمەدایەو بیر لە کۆتایی هێنانى ناکەینەوە، تا:
یەکەم: قەرەبووی تەواوی هەموو زیانەکانمان لە ئەمریکا وەرنەگرین.
دووەمیش: گەرەنتییەکی تەواو بۆ داهاتوو، کە بەبێ کشانەوەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس مەحاڵە.
بۆیە مەرجی دووەم، کشانەوەی ئەمریکایە لە کەنداوی فارسە.
موحسین رەزایی: بیر لە راگرتنی شەڕ ناكەینەوە تا ئەمریكا قەرەبووی تەواو زیانەكانمان نەكاتەوەو لە كەنداوی فارس نەكشێتەوە
ئەمریكا هۆكاری سەرەكی نا سەقامگیری ئەم ئەنجا ساڵەی دواییە لە كەنداوی فارس.
No Comment! Be the first one.