چاویارنیوز _ یادگارعەلی مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند: لە قاهیرە، لە میانی کۆبوونەوەیەکی گرنگدا، کە بە بەشداریی سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی بەڕێوەچوو، هەنگاوێکی گەورە نرا بۆ ڕاگرتنی میکانیزمی [سناپ باک]، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە؛ (میکانیزمێکی مامەڵەکردن) پەسەندکرا، ئێران ڕاپۆرتێک لەسەر یۆرانیۆمی پیتێنراوی [60%] پێشکەش دەکات.
دەڵێت: لە قاهیرە، ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە [میکانیزمێکی مامەڵەکردن] بەدەستهات، ئەمەش لە سایەی بارودۆخی نوێدا، کە بەدوای هێرشە نایاساییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هات.
شایانی باسە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کە سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی کرد لە سەردانەکەیدا بۆ میسر، چاوی بە سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی کەوت و لەگەڵیدا تاوتوێی گەشەسەندنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسە هەرێمییەکانی کرد.
عێراقچی لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابووریی، بازرگانی و گەشتیارییدا کردەوە، هاوکات هاوکاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی. لەلای خۆیەوە، سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی ڕاوێژکارییەکان کردەوە، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و ناوچەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی هەوڵەکانی میسری کرد لە میوانداریکردنی کۆبوونەوە هاوبەشەکە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە بووە هۆی پەسەندکردنی [میکانیزمی مامەڵەکردن]، ئەمەش بە دەربڕینێک لە متمانەی هاوبەش و دەستپێکێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و قاهیرە.
هەردوولا تاوتوێی گەشەسەندنی دۆخی هەرێمییان کرد، بەتایبەتی دۆخی کارەساتباری غەزە و بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل دژ بە فەلەستینییەکان، هاوکات هێرشە دووبارەکانی سەر وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە بۆ سەر قەتەر، جەختیان لەسەر پێویستی هاوکاری بۆ ڕاگرتنی سیاسەتەکانی جەنگی داگیرکاری ئیسرائیل کردەوە.
ئەم پێشهاتە دوای کۆبوونەوە هاوبەشەکەی قاهیرە لەنێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا میسرییەکەی، بەدر عەبدولعەتی و ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هات.
عێراقچی پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئێران ئامادەیە [میکانیزمێکی مامەڵەکردن] لەگەڵ ئاژانسەکە دابڕێژێت بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتە ئێستاییەکان.
No Comment! Be the first one.