چاویارنیوز _ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: گەلەکەمان پشتی ئەم پێڤاژۆیەی گرت و سڵاویان بۆ دەنێرم، پشتیوانێکی تەواوی ئێمەیان کرد، بۆیە دەتوانین بڵێین بەرخودانی رۆژئاڤا، گەلی کورد و پارتە سیاسییەکانی یەکخست.
راشیگەیاند: ئەم رێککەوتنە رۆڵی لە وەستاندنی هێرشەکاندا دەبێت و هێشتا هەموو ئامانجەکانمان بەدی نەهاتوون، بەڵام ئەوەش گرنگە کە هیچ هێز و سوپایەك ناچنە نێو ناوچە كوردنشینەكانی رۆژئاڤاوە.
وتیشی: هێزی دیمەشقیش لە حەسەكە و قامیشلۆ تەنها بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانە و دواتر دەکشێنەوە. چیتر بەپێی رێککەوتنەکە گەلی کورد پارێزگاری حەسەکە دیاریی دەکات.
مەزڵوم عەبدی باس لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ دیمەشق دەکات
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەدواین دیداری تەلەفیزیۆنیدا تیشک دەخاتەر رێککەوتنەکەیەن لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق.
No Comment! Be the first one.