چاویار نیوز – قاسم، لەپەیامێکدا بۆ گەلی لوبنان وتی “پێکەوە وەک دەوڵەت و سوپا و گەل و بەرخۆدان وڵاتەکەمان دەپارێزین و سەروەرییەکەی دەگەڕێنینەوە و داگیرکەریش دەردەکەین. هەڕەشە و چەکەکانیان ئێمە ناترسێنین، چونکە ئێمە خاوەنی مافی ئەم خاکەین، خاوەنی ئەو باوەڕ و ئیرادە و توانایەین کە ڕێگرییان لێبکەین لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
وتیشی “دوژمنی ئیسرائیل لە بەرەکانی شەڕدا شکستی هێناوە و نەیتوانیوە لەشکرکێشییەکی زەمینی دەستپێبکات.
بە تاکتیکی بەرخۆدان و توانای بەرگریکردن و ورە ئەفسانەیی موجاهیدەەکانمان سەری سوڕما. دوژمن ڕۆژی چوارشەممە پەنای بۆ تاوانە خوێناویەکان برد بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکەی لەسەر زەوی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆکردنەوەی 100 هەزار سەربازی ئیسرائیل یارمەتی دوژمن نادات بۆ بەدەستهێنانی داگیرکاریی، موجاهیدەکان لە بەرەکانی پێشەوە بەربەستێکی گەورەن کە خەون و خواستەکانی زایۆنیستەکانی شکاندووە.
No Comment! Be the first one.