چاویارنیوز _ دوای راگەیاندنی ئاگربەست و رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا، بڕیارە چەند کەسێک دەسەڵاتی باڵای جێگری وەزیر و پارێزگار وەربگرن.
بەپێی زانیارییەکان، تائێستا سێ کەس یەکلاکراوەتەوە کە دەسەڵاتیان پێدەدرێت، لەوانە (چیا کۆبانێ) دەبێتە جێگری وەزیری بەرگریی سوریا، هەروەها (نورەدین عیسا) دەبێتە پارێزگاری حەسەکە، هەرچی (رێدوور خەلیل)ە دەبێتە جێگری وەزیری ناوخۆی سوریا.
هەسەدە ناوی کاندیدەکانی دیاریکرد
میدیاکانی سوریا ژمارەک ناوی کوردیان بڵاوکردەوە کە لەدوای رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، لەناو حکومەتی کاتیی سوریادا، دەسەڵات دەگرنەدەست.
No Comment! Be the first one.