چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی ناو ئەو بەیاننامەیەی کە وەزارەتی وزەی سوریا بڵاویکردۆتەوە، دوای ساڵانێک لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، ئەمڕۆ سوریا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ڕاگەیاندەوە.
وەزارەتی وزەی سوریا دەڵێت: بارێکی نەوت کە بڕەکەی بە 600 هەزار بەرمیل نەوتی قورس مەزەندە دەکرێت، لە بەندەری تارتووس لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەوە بە کەشتی تانکەری “نیسوس کریستیانا” بۆ کۆمپانیای “پی سێرڤ ئینێرجی” نێردراوە.
بەپێی بڵاوکراوەی وەزارەتەکە، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سوریا لە بازاڕەکانی نەوتی دەرەوەدا و هەنگاوێکی گرنگە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی نەوت و فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.
بەپێی زانیارییەکان، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی سوریا دوای زیاتر لە دە ساڵ لە وێرانکارییەکانی شەڕ دەبێت کە ئەو وڵاتەی گرتەوە، هەروەها دوای ئەوە دێت ئەمریکا کۆتایی بە باری نائاسایی بۆ سوریا هێنا و سزاکانی لابرد کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سزای دەیان ساڵەی سەر سوریای هەڵگرت، کە لە ساڵانی 2004 و 2011 سزاکان توندترکرایەوە، هاوکات یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئایاردا سزا ئابوورییەکانی سەر دیمەشق کە مابوو هەڵیگرت.
پێش دەستپێکردنی شەڕ لە سوریا لە ساڵی 2011 سوریا ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا. هەناردەی نەوتی خاو لە سوریاوە لە ساڵی 2002دا گەیشتە لوتکە و نزیکەی 380 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو، بەڵام بەرهەمهێنان دابەزی و نزیکەی وەستان بوەوە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە.
دوای ساڵانێک لە ڕاگرتنی؛
هەناردەی نەوتی سوریا دەستیپێکردەوە
وەزارەتی وزەی سوریا دەڵێت: بارێکی نەوت کە بڕەکەی بە 600 هەزار بەرمیل نەوتی قورس مەزەندە دەکرێت، لە بەندەری تارتووس لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەوە بە کەشتی تانکەری "نیسوس کریستیانا" بۆ کۆمپانیای "پی سێرڤ ئینێرجی" نێردراوە.

No Comment! Be the first one.