چاویار نیوز – مەسعود پزشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محمەد شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگهیاندوه، هەنگاوەکەی ئێران بۆ قبوڵکردنی پێشنیاری پاکستان بۆ ئاگربەست، سەرەڕای چەندین پێشینەی پێشێلکردنی بەڵێنەکان و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، نیشاندەری ڕێبازێکی بەرپرسانەی ئێرانە؛ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەبێت ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ فشارخستنە سەر دەستدرێژیکاران تاوەکو هەڵە ستراتیژییەکانیان دوبارە نەکەنەوە.
بهپێی میدیای ئێران پزیشکیان جەختی کردۆتەوە کە ئەم ڕێبازە مەرجدارە بە پابەندبوونی ڕاستەقینەی لایەنە نەیارەکان بە بنەماکانی دانوستان و پابەندبوون بە بەڵێنەکانیان.
سهرۆك كۆماری ئێران ئیدانەکردنی چەند حاڵەتێکی پێشێلکردنی ئاگربەستی كردوهو رایگهیاندوه، ئێران بەتوندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە.
پزیشكیان ئهوهشی خستۆتهڕو، ناسهقامگیریی لە گەرووی هورمز و کەنداودا دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییە، و دابینکردنی ئاسایشی ئەم رێڕهوه ئاوییه گرنگە بەستراوەتەوە بە ڕاگرتنی تەواوەتی ئەم دەستدرێژییانە.
ههروهها جهختیشی كردۆتهوه كه ئێران تهواوی پێشنیاره 10 خاڵییەکەی خۆی وەک چوارچێوەیەک بۆ ڕاگرتنی جەنگ ڕاگەیاندوە، کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی چەسپاندنی ئاگربەستە لە لوبنان.
No Comment! Be the first one.