چاویار نیوز – به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ئاگربەستی ئێستا و بەڕێوەچونی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکایان لە ئیسلام ئابادی پاکستان، تاوتوێ كردوه.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی روسیای لە ناوەڕۆکی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری حکومەتی پاکستان ئاگادار کردەوە و رایگه‌یاند، گەورەترین کۆسپی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە “ستانداردی دوفاقە” و هه‌ژمونخوازیی ئه‌مریكایه.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە: ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ و دادپه‌روه‌رانه کە ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات.
پزیشکیان بە ئاماژەدان بەوەی کە هێڵی سوری ئه‌وان بەرژەوەندیی نیشتمانی و مافەکانی گەلی ئێرانە، وتیشی: ئەگەر ئەمریکا پابەند بێت بە چوارچێوە یاساییە نێودەوڵەتییەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن مەحاڵ نییە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی، تاران ئامادەیە لەگەڵ دراوسێکانیدا، بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆیی ناوچەکە، بەبێ بونی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، بەشداری و هاوکاری بکات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سەرۆکی ڕوسیا جەختی لە پشتگیری وڵاتەکەی کردەوە بۆ رێكاره دیپلۆماسییەکان بەمەبەستی چارەسەری سیاسیی تەنگژەی ئێستا. هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشان دا بۆ بەکارهێنانی توانا و بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەردەوامبونی پەیوەندی و ڕاوێژە چالاکەکان.
پوتین هه‌وره‌ها ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی لایەنە ڕۆژئاواییەکان گرت و جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە مافی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێران کردەوە.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆكی روسیا جەختی لە “هەڵوێستە ڕەواکانی لایەنی ئێرانی کردەوە، لەوانە قەرەبوکردنەوەی زیانە بەرکەوتوەکان لە دەستدرێژییە سەربازییەکاندا و وەرگرتنی گەرەنتی ئەمنیی درێژخایەن بۆ دوبارە نەبونەوەی هێرشەکان.
سەرۆکی ڕوسیا جەختیشی لە پەرەپێدانی هاوکارییە جۆراوجۆرەکانی نێوان تاران و مۆسكۆ كرده‌وه لە چوارچێوەی “رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی”دا.
No Comment! Be the first one.