چاویارنیوز _ ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور، لەکاتی سەردانیکردنی بۆ ئەو مۆنیۆمێنتەی بڕیارە بۆ قوربانییانی جەنگ دروستبکرێت، باسی لە “ئازایەتیی بێوێنە”ی سەربازانی کۆریای کرد، کە لە ریزەکانی سوپای روسیا دژی ئۆکرانیا دەجەنگن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، کیم بەپێویستی دەزانێت ئازایەتیی بێوێنە و قارەمانێتیی سەربازانی سوپای گەلی کۆریا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەدا، وەک هێمای هێزێکی شکستنەخواردوو لە مێژوودا، پیشان بدرێت و تۆمار بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئۆکتۆبەردا، باڵیۆزی روسیا لە کۆریای باکوور، ئامادەی رێوڕەسمیی دانانی بەردی بناغەی “مۆزەخانەی یادەوەریی دەستکەوتە جەنگییەکان” بوو، لەو رێوڕەسمەدا، سەرۆکی کۆریا رایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ گەیشتووەتە “لوتکەی مێژوویی”.
پەیوەندی کۆریا و روسیا گەیشتۆتە لووتکە
لە سەردانێکیدا بۆ مۆنۆمێنتی قوربانییانی جەنگ، سەرۆکی کۆریای باکوور ستایشی ئەو سەربازانەی وڵاتەکەى کرد شەڕ بۆ ڕوسیا دەکەن.
No Comment! Be the first one.