چاویارنیوز _ ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەدار و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاڤای کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تورکیی (IKLE TV)، داوای کرد ناوی لە لیستی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بسڕدرێتەوە بە مەبەستی دەستپێکردنی رێکاری دیپلۆماسی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ.
رەخنەی لە نەبوونی هیچ کەناڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا گرت و جەختی لە سەر پێویستیی دروستکردن و رەسمیبوونی ئەو کەناڵانە کردەوە.
وتیشی، رێگای چارەسەری پرسی کورد لە هەردوو وڵاتی سوریا و تورکیادا روونە و پێویستی بە ئاشتی و دانوستانە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیلهام ئەحمەد تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سوریا و باسی لەوە کردووە، کورد پێشتر لە رێگەی ئیدارەی خۆسەرەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە ئەنجام دەدا، بەڵام ئێستا لەسەر ناوی تەواوی سوریا پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە پەرە پێ دەدات و ڕۆڵێکی کارا لە داهاتووی وڵاتدا دەگێڕێت.
پەیوەندییەکانی رۆژئاڤای کوردستان لەئایندەی سوریادا
یەکێک لە سیاسەتمەدار و سەرکردە دیارەکانی ۆژئاڤای کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی ئەنقەرە دەکات و داوادەکات دەست بە قۆناغی گفتوگۆ و پەیوەندیی رەسمی بکەن
No Comment! Be the first one.