چاویارنیوز _ میدیاکان بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەو سەردانەی ئەحمەد شەرع بۆ ڕوسیا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا زانیاریی لەسەر ئەوە درکاندووە کە ڤلادیمێر پوتین هاوکاریی سوریا دەکات لە دۆسێی بەشار ئەسەد و دوانزە بەرپرسی باڵای دەسەڵاتی پێشوو.
میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە هاوکارییەکەی ڕوسیا بۆ سوریا بگاتە دادگاییکردنی گشتی ئەو کەسانە.
ڕوسیا هاوکاریی سوریا دەکات لەدۆسێی ئەسەددا
لەدوای سەردانەکەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا بۆ ڕوسیا، هەست بە باشبوونی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەکرێت، لە نێویشیاندا دۆسێی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد کە ئێستا لە ڕوسیا دەژی.

No Comment! Be the first one.