چاویارنیوز _ د.سەردار عەزیز نووسەر و مامۆستای زانکۆ رایدەگەیەنێت، ئەمریکا کۆتاییهاتووە لەڕووی سەربازییەوە، ئەمریکا و سیستمی ئەمریکی بڕوای وەهایە کە شەڕ ناباتەوە. کاتێک سەرکەوتن بە خێرایی بەدینایەت، شەڕ درێژە دەکێشێت. شەڕی درێژخایەنیش لەلایەن خەڵکەوە قبوڵ نییە، چونکە شەڕەکان شەڕی ناچاریی نین، بەڵکو شەڕی بژاردەن. بۆیە ئەمریکا چیدی بە ئاسانی ناچێتەوە شەڕی بژاردەوە.
باس لەوە دەکات، ئەمریکا چیدی نەک خاوەنی هیچ بەهایەکی نەرم نییە، وەک دیموکراسی و مافی مرۆڤ و جیاوازیی، بەڵکو ئەمریکا بە توندی دژ بەو بەهانەیە. بەڵام ئەوەی ترسناکە کە ئەمریکا دەبێتە هەرە پاڵنەری گەندەڵی لە دونیادا. ئەمە تەنها لەوەدا مەترسیدار نییە کە گەندەڵی تەشەنە دەکات. بەڵکو هەموو مرۆڤەکان دەکاتە بابەتی پارە پەیداکردن.
No Comment! Be the first one.