چاویارنیوز _ لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکا لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی: بە رەسمی پرۆژەیاسای پاراستنی کوردم پێشکەشی کۆنگرێس کرد، چونکە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، کە پێکهاتەیەکی گەورەی کوردن، قوربانیی سەرەکییانداوە لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعـ.ـش لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا.
راشیگەیاندووە، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کوردەکان دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگەی نێودەوڵەتیی ئەمریکا و ڕێگری لە گەشەکردنی سوریا وەک دەوڵەت دەکات.
ئەم پڕۆژەیاسایە هۆشدارییەکی راستەوخۆ و توندە بۆ هەموو ئەو وڵات و گروپانەی وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن بێ سزا و لێپرسینەوە هێرش بکەنە سەر کوردان لە سوریا.
گراهام دۆسێ هەستیارەکەی ناردە کۆنگرێس
سیناتۆرێکی ئەمریکی دەڵێت: بە رەسمی پرۆژەیاسای پاراستنی کوردم پێشکەشی کۆنگرێس کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆنگرێس دەکەین لەو بارەیەوە.
No Comment! Be the first one.