چاویارنیوز _ بەپێی زانیاریی میدیا ئەڵمانییەکان، لەڕۆژئاوای ئەڵمانیا و لەشاری گێلسنکیرشن، چەند دزێک لە بانکی سپارکا گەورەترین دزییان ئەنجامداوە کە بە دزی سەدە ناسراوە، چونکە رووداوەکە لە فیلمەکانی هۆڵیود دەچێت و دزەکان ”بەشێوەیەکی زۆر پرۆفێشناڵانە” هەستاون بە جێبەجێکردنەکە.
ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانی (dpa) لای خۆیەوە بڵاویکردەوە، دزەکان نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆیان لەگەڵ خۆیان بردووە، ئەمەش دوای ئەوەی 3200 سندوقی پارەدانیان شکاندووە لەناو گەنجینەی بانکەکەدا. لە دزییەکەدا زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس زیانیان بەرکەوتووە، کە بە یەکێک لە گەورەترین دزیی بانکەکان لە مێژووی مۆدێرنی ئەڵمانیادا دادەنرێت.
هەر لەو بارەیەوە، بانکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەو لقەیان داخستووە و کەلوپەلی ناو هەر سندوقێک تاوەکو 10 هەزار و 300 یۆرۆ بیمە کراوە و کڕیارە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوودەکرێنەوە.
گەورەترین دزیی ساڵی 2025 ئاشکراکرا
میدیاکان ڕایدەگەیەنن، گەورەترین دزیی سەدە لە ئەڵمانیا کراوە کە چەند دزێک توانیویانە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ و چەندین کەلوپەلی گرانبەها لە بانکێکی پاشەکەوتکردن بدزن.
No Comment! Be the first one.