چاویارنیوز _ ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریکی رایگەیاندووە، ستیڤ وێتكۆف لە رێی وەزیری دەرەوەی عومانەوە چەندین پەیامی گەیاندووەتە عەلی لاریجانی، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش، ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە بڕیارە گەڕی دووەمی دانووستانی ئێران و ئەمریکا، سێشەممەی داهاتوو شاری ژنێڤ، بەڕێوەبچێت.
رۆیتەرز لەچەند سەرچاوەیەکی نادیارەوە زانیویەتی، سێشەممە وەفدێکی ئەمریکی کە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبنەوە و نوێنەرانی عومان ئامادەدەبن بۆ ئاسانکاریی پەیوەندی و نێوەندگیری نێوان هەردوولا.
هەرچی ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئەمریکییە، باس لەوەدەکات، ئەمریکا لە رێگەی لێپرسراوانی عومانەوە پەیامی بۆ ئێران ناردووە تایبەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان، لەو بارەیشەوە ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان قسەی کردووە و چەندین پەیامی لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانەوە پێداوە تا بیگەیەنێتە ئێرانییەکان.
گەڕێکی نوێی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکات
بەپێی زانێارییەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو، گەڕی دووەمی دانوستانەكانی تاران و واشنتۆن لەژنێڤ، بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.