چاویارنیوز ـــ گیلەرمۆ دێل تۆرۆ، دەرهێنەری بەناوبانگی فیلمەکانی “هەزار تۆی پان” و “شێوەی ئاو”، لەم دواییانەدا بە کەناڵی NPRی ڕاگەیاندووە، “پێم خۆشە بمرم تا ئەوەی کە ژیری دەستکرد، بەتایبەت ژیری دەستکردی بەرهەمهێنەر، لە فیلمەکانی داهاتوومدا بەکاربهێنم”.
دێل تۆرۆ دەڵێت: من حەزم لە ژیری دەستکرد، بەتایبەت ژیری دەستکردی بەرهەمهێنەر نییە و هەرگیزیش بەکاری ناهێنم. تەمەنم ٦١ ساڵە و هیوادارم تا زیندووم خۆم لە بەکارهێنانی بەدوور بگرم. چەند ڕۆژ لەمەوبەر کەسێک ئیمەیڵی بۆ ناردبووم و پرسیاری ئەوەی لێکردم، ڕات چییە لەسەر ژیری دەستکرد؟ وڵامەکەم زۆر کورت بوو، گوتم: پێم خۆشە قەت بەکاری نەهێنم!
دەرهێنەری فیلمی “هەزار تۆی پان” ڕوونی کردەوە کە، مەترسی ڕاستەقینە لە خودی تەکنەلۆژیادا نییە، بەڵکو لە گەمژەییەکدایە کە دەتوانێت ببێتە هۆی خراپ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد.
No Comment! Be the first one.