چاویارنیوز _ دوای ئەوەی رێباز حەملان راوێژکاری مەسرور بارزانی و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەبۆنەوەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە لە بەغدا، دەستی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ماچ دەکات، ئەم ڤیدیۆیە دەستاودەستی زۆری پێکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بەشێوەی جیاواز خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
چاودێرانی سیاسی و رۆژنامەنووسان پێیانوایە، هۆکاری ئەو بڵاوبوونەوە زۆرەی ڤیدیۆکە، بۆ پارتی خۆی دەگەڕێتەوە و بە مەبەست بەو شێوەیە سپۆنسەریی ڤیدیۆکەیانکردووە و بۆ شکان و بچووککردنەوەی خودی وەزیرەکەیە تا جارێکیتر نەتوانێت شوێنی خۆی لەو حزبەوە بگوازێتەوە بۆ حزبێکیتر.
هەندێک بۆچوونیش پێیوایە ئەوە بچووککردنەوەی رێباز حەملانە لەبەرامبەر کادرە راستەقینەکانی پارتی خۆیدا و دەیانەوێت هوشیار زێباری پێ گەورە بکەن.
لەلایەکیتریشەوە، چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە بەویستی رێباز حەملان خۆی بووە تا پارتی سیقە و متمانەی پێبکات و زیاتر دەستی بگاتە پۆست و پلەی گەورەتر لە بەغداد.
بۆچی پارتی ڤیدیۆی دەستماچکردنەکەی رێباز حەملانی بڵاوکردەوە
دوای ئەوەی رێباز حەملان پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراقی وەرگرت لەسەر پشکی پارتی، دەستی وشیار زێباری ماچ دەکات و ئەم ڤیدیۆیەیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.
No Comment! Be the first one.