چاویارنیوز _ کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم دەڵێت: لەلای خۆمانەوە بە نوسراوی ڕەسمیی داوامان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی کردووە کە زەوی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخان بکەن، چونکە مافی خۆیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەترییان نییە و لەدەرەوەی وڵات دەژین خاوەن پێدوایستیی تایبەتن و لە دەرەوەی ووڵات دەژین، مووچەکانیان دەبڕدرێت، هەرچەندە تائێستا مووچەکانیان نەبرادراوە و داوامانکردووە ڕێنماییەکان لەڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی هەرێم جێ بەجێ بکەن، بەڵام ئەگەر ئەو ڕیکارانەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵاتی جێبەجێبکەن مووچەکانیان نابڕدرێت.
زەوی دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتیی هەرێم ڕایگەیاند: داوامان کردووە زەوی بدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەوەش لەدەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانیدایە.
No Comment! Be the first one.