چاویارنیوز _ عوسمان دێمبلێ سەرەڕای ئەوەی جارێکی دیکە لەنێو پاڵێوراوانی باڵۆن دۆردایە، پێی وایە کوارا تسخلیا شایەنی ئەو خەڵاتەیە. براوەی تۆپی ئاڵتونی 2025 پێی وایە هاوڕێ جۆرجییەکەی لە پاریس سانجێرمان وەرزێکی نایابی بەسەر بردووە و ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە.
عوسمان دێمبلی و کوارا تسخلیا لە چاوپێکەوتنێکی هاوبەشدا لەگەڵ “لیگ 1 پڵەس” باسیان لە پێشبڕکێی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٢٦ کردووە؛ چاوپێکەوتنێک کە لەگەڵ ستایشی یەکتر لەلایەن دوو ئەستێرەی پاریس سان جێرمانەوە بوو. کوارا تسخلیا سەرەتا باسی ڕۆڵی دێمبلێ کرد لە پێکهاتەی پاریس سانجێرماندا و ستایشی کوالیتی تەکنیکی و سەرکردایەتی و کەسایەتییەکەی کرد. یاریزانە باڵە جۆرجییەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر مافی دەنگدانی هەبێت، ئەوا هەڵبژاردەکەی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەبێتە هاوڕێی فەرەنسییەکەی. دێمبێلێ وەڵامی دایەوە و ناوی کوارا تسخلیای وەک هەڵبژاردەی خۆی بۆ خەڵاتەکە هێنا. ئەستێرە فەرەنسییەکە سەبارەت بە هاوڕێکەی وتی؛ “وەرزێکی نایابی بەسەر برد، بۆ من باشترین یاریزانی جیهانە و شایەنی ئەوەیە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت”.
ئەم پشتگیرییە لە کاتێکدایە کە خودی دێمبلێ کاندیدە بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ. ساڵی ڕابردوو خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک لەنێو پاڵێوراوانی سەرەکیدا بێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تاکەکەسی. بەڵام دێمبلی لە نێو هاوڕێکانیدا هەڵبژاردنی خۆی کردووە، ئەمەش بە پێچەوانەی هەندێک قسە و باسە لەسەر هاری کەین و لامین یامال و کیلیان ئمباپێ. ئەو پێی وایە ئاستی کوارا تسخلیا لە وەرزی ڕابردوودا بەسە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و بێ دوودڵی پشتگیری لە ئەستێرە جۆرجییەکەی پاریس سانجێرمانی کردووە.
No Comment! Be the first one.