چاویارنیوز _ وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پێدانی هەلێکی نوێ بە ئەو خێزانانەی ناوی خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی خۆراک تۆمار نەکردووە، لە ڕۆژی پێنجشەممەو بۆ ماوەی 10 رۆژ، سیستمی ئەلیکترۆنی دەکەوێتە کار.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کاراکردنی سیستمەکە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە، لە دواتردا سیستمەکە بۆ قۆناغی دووەمی زیادکردنی ناو کارا دەکرێتەوە.
سیستمی ئەلیکترۆنیی فۆرمی خۆراک کارادەکرێتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوادەکات: لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ، پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراک بە ڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی، کارادەکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.