چاویارنیوز – ستیڤ کالزادا، بەڕێوەبەری گشتی ئیسپانیای یانەی هیلالی سعودیە، وردەکاری و لۆژیکی پشت گواستنەوەی مشتومڕاوی کەریم بنزیمای لە ئیتیحادەوە بۆ یانەی هیلال لە گواستنەوەی زستانەدا ئاشکرا کرد، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئۆن سپۆرت.
کالزادا جەختی لەوە کردەوە کە کڕینی بنزیما بڕیارێکی ستراتیژی و هەلپەرستانە بووە.
کاڵزادا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: “وەک گەورەترین یانەی ناوچەکە، یانەی هیلال ئەرکی لەسەر شانە هەمیشە باشترین یاریزانانی جیهان وەربگرێت، کەریم بنزیما دەرفەتێکی گەورە بوو لە بازاڕدا کە دەبوو سوودی لێ وەربگرین. وەک بەڕێوەبەری گشتی زۆر دڵخۆش بووم بەم توانا بازرگانی و وەرزشییە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەرییەکەی بنزیما هەر لەسەرەتاوە دیار بووە، چونکە لە یەکەم یاریدا دەستیکرد بە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانەی هیلال.
بەڕێوەبەری گشتی یانەی ئەلهیلال هەروەها ئاماژەی بە دیدگای درێژخایەنی حکومەتی سعودیە بۆ پەرەپێدانی خولی پڕۆفشان کرد. ڕوونیشیکردەوە، ئەو وەبەرهێنانە زۆرە وایکردووە خولی سعودیە نەک تەنها ئاستی ڕکابەری بەرز بکاتەوە، بەڵکو ببێتە شوێنێکی زۆر سەرنجڕاکێش بۆ ئەستێرەکانی جیهان کە هێشتا دەتوانن لە بەرزترین ئاستدا یاری بکەن و بانگهێشت بکرێن بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیان.
لە کۆتاییدا کالزادا بە وریاییەوە باسی لەسەر دەنگۆی دەوری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەلنەسر ڕکابەری نەریتی هیلال کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو ناکۆکیانەی هیچ نازانێت و میدیاکان دەنگۆی زۆریان لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.
No Comment! Be the first one.