چاویار نیوز-دەنگۆی گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناكی بۆ قەزای چەمچەماڵ هەیە، هاووڵاتیان لە نرخەكەی نیگەرانن و بە بارگرانی بۆ سەر ژیانیانی دەزانن و ڕەتی دەكەنەوە بەو نرخە گرانە و بەو دۆخە ئابوورییەی تێیدان پڕۆژەكە قبووڵ بكەن.
دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ پێیانوایە پڕۆژەی ڕووناكی زیاتر لە پڕۆژەیەكی كەرتی تایبەت دەچێت تا كەرتی گشتی و زیاتریش لە خزمەتی حكومەت و بەرپرساندایە تا هاووڵاتیان، بۆیە پێویستە خەڵك هەڵوێستیان لە نرخەكەی هەبێت.
No Comment! Be the first one.