چاویارنیوز _ ئیهاب سەعد بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکانی سەربە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەبارەی گەڕانەوەی سەروەرییان بەسەر تەواوی ئاسمانی عێراقدا رایگەیاند، کە تیمی بەڕێوەبردنی بواری ئاسمانی بە رەسمی دووپاتیکردووەتەوە، سەرجەم ئەو ناوچە ئاسمانییانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بەهۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانەوە قەدەغە کرابوون، ئێستا لە کاری سەربازی بەدەرکراون و بە تەواوی بۆ خزمەتی فڕۆکەوانیی مەدەنی گەڕێنراونەتەوە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی فڕۆکەخانە عێراقییەکان کردەوە بۆ پێشوازیکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتەکانی کۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییەکان.
عێراق سەروەریی تەواوی ئاسمانی بۆ دەگەڕێتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرکەوتنی خۆی لە کۆتاییهێنان بە دۆسێی ناوچە ئاسمانییە قەدەغەکراوەکان و گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بەسەر ئاسمانی عێراقدا راگەیاند.
No Comment! Be the first one.