چاویارنیوز – کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە هۆی گەشەیەکی سەیر لەسەر فۆڵۆڤێرەکانی پەیجی فەرمی ئەلمێریا لە ئینستاگرام.
ئەلمێریا بە فەرمی فرۆشتنی 25%ی پشکەکانی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕاگەیاند. ئێستا ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە خاوەنەکانی یانەی ئەلمێریا و بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی یانەکە دەبێت. ڕۆناڵدۆ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ سەرۆکی یانەی ئەلمێریا هەیە، بەگوتەی زۆرێک لە شارەزایان پەیوەندی دۆستانەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ سەرۆکی یانەی ئەلمێریا بووەتە هۆی کڕینی پشکەکانی یانە ئیسپانییەکە.
کاتێک ڕۆناڵدۆ بڕیاریدا مانچستەر یونایتد بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە ئەلنەسرەوە بکات، فۆڵۆڤێرەکانی یانە سعودییەکە لە ئینستاگرام بە شێوەیەکی سەیر گەشەیان کرد، ئێستاش دووبارە ئەمە ڕوویداوەتەوە. لە دوێنێوە کە ئاشکرا بوو کە ڕۆناڵدۆ 25%ی پشکەکانی کۆمپانیای ئەلمێریای کڕیوە، شوێنکەوتوانی یانە ئیسپانییەکە لە 489 هەزارەوە بۆ 2.8 ملیۆن پشک زیادی کردووە.
گەشەی شوێنکەوتوانی ئەلمێریا بەردەوامە و پێدەچێت بەم نزیکانە فالۆڤێرەکانی یانە پلە دووەکە بگاتە ٣ ملیۆن. شایانی باسە، دوای کڕینی پشکەکانی کۆمپانیای ئەلمێریا، ڕۆناڵدۆ جەختی لەوە کردەوە کە کار بۆ سەرکەوتنی یانەکە دەکات و بۆی دەرکەوتووە کە ئەلمێریا توانایەکی گەورەی هەیە بۆ گەشەکردن. ئێستا دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین ڕۆناڵدۆ لە بواری خاوەندارێتی یانەکاندا چی دەکات و لەم بوارەدا سەرکەوتوو دەبێت یان نا.
No Comment! Be the first one.