چاویار نیوز – غالب محەمەد پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست، ڕەخنەی توندی لە سەرۆکی پارتی گرت بە هۆی ئەوەی هیچ گرنگییەک بە پرسی بێ مووچەیی فەرمانبەرانی کوردستان نادات.
غالب محەمەد لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: مەسعود بەرزانی لە بری ئەوەی تەلەفۆن بۆ سودانی بکات و کێشەی مووچەی لەگەڵ چارەسەر بکات لە کونە ئەشکەوتێکەوە تەلەفۆن بۆ ئەحمەد شەرع دەکات کە دەستی سورە بەخوێنی براکانمان لە رۆژئاوا و هیوای سەلامەتی بۆ ئەخوازێت.
No Comment! Be the first one.