چاویەر نیوز – مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لە نۆرەگرتنی بەردەم بانکە حکومیەکانەوە بۆ نۆرە گرتنی بەردەم ATM مەکانی ڕاکێشانی پارە لەبانکە ئەهڵییەکان .
موچەخۆرێک لەبەردەم یەکێک لەئەیتیمەکان بۆچاویار نیوز وتی، زۆر حەیف بۆحکومەتی هەرێم هەرجارەو بیانویەک دروست دەکات بۆئەوەی موچەکانمان بفەوتێت یاخود دوابکەێت.
ئەو موچەخۆرە وتیشی، جاران لەبەردەم بانکەکان سەرەمان دەگرت بۆموچە،ئێستا دەبێت لەبەردەم ئەیتیمەکان سەەبگرین، ئەمەجگە لە گاڵتە کردن و قەشمەریات بەخەڵک هیچی ترنیە.
موستەفا عەلی موچەخۆرێکی بەتەمەن بوو زۆر بەتوڕەییەوە بەچاویار نیوزی ڕاگەیاند، ئێمە ئەبێت چ تاوانێکمان کردبێت،ئەمانە بوون بەکاربەست.
وتیشی، ئاخر مەعقولە مانگێک نیە لەم هەرێمە شەق و شڕە موچە بەباشی بدرێت،هەرجارەو بیانویەک دروست دەکرێت،هەزار دەوڵەتی وا بەڕێوە ئەبەم.
No Comment! Be the first one.