چاویارنیوز – حاکم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پیشوی پارلەمانی عیراق لەبارەی دواکەوتنی کابینەی نوێوە دەنوسێت:
• ئەوە نزیک دەبینەوە لە دوو ساڵ بەسەر تێپەڕبونی هەڵبژاردندا بۆخۆی قاچی ناوەتە سەرقاچی و بەبێ چاودێری پەرلەمان و وقیڕەقیڕی پەرلەمانتاران و بە پشتگیری کوتلە وەزاریەکەی ئەسحابی مەقولەی مدیر عام دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی فول دەسەڵات پیادە دەکات نەک هی کاربەرێکەر، واتە فول دەسەڵاتی تەواو
• بەبێ ئەوەی هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکی لەسەر بیت، ئەوە ریک پیناسی مەلەکیەتی رەهایە نەک سەرۆک وەزیران لە سیستەمیکی پەرلەمانی یان نیمچە پەرلەمانیدا.
• بۆ ئەو تا ئاوا بەردەوام بیت بەدڵنیاییەوە پێی خۆشترە و مێشیش میوانی نیە.
• ئەگەر هەمووی بۆ حیساب کەین واتە لەو کاتەوەی کە ماوەی پەرلەمان کۆتایی هاتوە ئەوە سێ ساڵ زیاترە ئەو بەبێ متمانەو چاودێری و لێپرسینەوەی پەرلەمانی بە فول دەسەڵاتیەوە کار دەکات واتە خەریکە تێرمی دوەم بە خشکەیی تەواو بکات و کێشەشی نیە خوای ئەکرد ۱۰ ساڵی تر وادەبوو.
• فەرموون هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ کۆتایی ئەم وەزعە ئاخر هەر دەڵیی هەڵبژاردنیش نەکراوە.
حاکم شێخ لەتیف:
وتیان مەسرور دەکەینە مدیرعام، کەچی کردیانە مەلیکی رەها
بەبێ ئەوەی هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکی لەسەر بیت، ئەوە ریک پیناسی مەلەکیەتی رەهایە نەک سەرۆک وەزیران لە سیستەمیکی پەرلەمانی یان نیمچە پەرلەمانیدا.
No Comment! Be the first one.