چاویارنیوز _ حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فارس_ی وڵاتەکەی وتویەتی: ئەگەر ئەمریکا بیر لەوە بکاتەوە کە هێرشی نوێ بکاتەسەر تاران، ئەوا تارانیش جوگرافیای جەنگ و جۆری چەکەکانی بگۆڕێت و فراوانتری دەکات، ئەوەش مانای وایە تاران ئامادەیە بۆ چوونە ناو ململانێیەکی درێژخایەنەوە، ئەگەر بارودۆخەکە پێویست بکات.رایانگەیاندووە
بەپێی زانیارییە میدیاییەکانی ئێران، دەسەڵاتدارانی ئێران لەو راستییە تێگەشتوون، کە وڵاتەکەیان رووبەڕووی هێرشێکیتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی زانراوە «مۆڵەتی ئەفسەرە پلەبەرزەکانی سوپا و بەرپرسانی دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا، هەڵوەشێنراوەتەوە».
No Comment! Be the first one.