چاویاڕنیوز ـ پارتی بۆ لە سەر کوشتنی دوو کچە ڕۆژنامەنووسەکە فزەی نەهات؟ ئەمە پرسیاری زۆربەی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانە. ئەوان دەپرسن پارتی بۆ ئەو دوو کچە ڕۆژنامەنووسەی دایە بەر هێرشی درۆنەکانی تورکیا، کەچی بۆ کوژرانی غەزاڵ مەولان شین دەگێڕێت؟
پارتی دیمۆکراتی کوردستان خۆیی کردووەتە خاوەنی کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەڵام لە ناوخۆی باشوری کوردستان، تاقمێکی گەندەڵ و پارەخۆر و دەوڵەمەندکراو نەبێت، کەس بڕوا و متمانەی بەم حیزبە نییە و لایەنگران و دەنگدەرانی بە زەبری هێز و پارە کۆکردووەتەوە.
پارتی لە کاتێکدا خۆی بە پشتیوانی ناڕاستەقینەی کوردانی ڕۆژهەڵات دەزانێت کە بۆ لێدان و تیرۆرکردنی کوردانی باکور و تەنانەت کوردانی نزیک لە پەکەکە لە ڕۆژئاوا، بووەتە دارەدەستی تورکیا و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکەی ماڵباتی بارزانی دەیان ساڵە بۆ کوشتنی کوڕ و کچی کورد، هاوکاری میت و سوپای تورکیا دەکەن.
کورد تا ماوە تیرۆری نامرۆڤانەی دوو کچە رۆژنامەنووسەکە لەبیر ناکات کە لە لایەن درۆنەکانی تورکیاوە لە سەر ڕێگەی سەیدسادق، کوژران. تیرۆری گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین دڵی هەمووانی هەژاند، بەڵام ڕاستییەکە ئەوە بوو کە ئەو دوو کچە کوردە ڕۆژنامەنووسە لە لایەن دەزگای پاراستن و دژە تیرۆری پارتییەوە درانە بەر هێرشی درۆنیی تورکیا و بەو جۆرە دڕندانە تیرۆر کران.
لە پاش تیرۆری هەر دوو کچە ڕۆژنامەنووسەکە کە کوردستانی بە گشتی تازیەبار کردبوو، پارتی و میدیاکانی بە یەک وشە باسیان نەکرد و لە ترسی تورکیا فزەیان نەدەهات.
بەڵام پارتی بۆ کوژرانی غەزاڵ مەولان ی ئەندام لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، خۆیی و میدیاکانی بوونەتە ماتەمگێڕ و بە درۆ و بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، شین بۆ ئەو دەگێڕن.
پارتی نە کوردانی ڕۆژهەڵاتی خۆش دەوێت و نە دڵی بۆ کوژرانی غەزاڵ مەولان دێشێت، بەڵکوو چەند ئامانجێکی لەم هاشوهوشە میدیاییەی هەبووە.
پارتی لەم ماوەیەدا تووشی چەند شکستێکی گەورە بووە. لە دانانی شاخەوان عەبدوڵا وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراقی دۆڕاند و لە کەرکوک بۆ ئیدارەی خۆجێیی ئەو پارێزگایە کەس گوێی لە قسەی پارتی نەگرت، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش یەکێتی تەقڵە بە پارتی لێدەدات و بە گشتی پارتی سیاسەت و کۆمەڵگەی دۆڕاندووە.
بۆ بەلاڕێدابردنی ئەم شکستانە و بە ئامانجی لێدانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، هەڵمەتێکی میدیایی لە لایەن پارتییەوە بە بیانووی کوژرانی غەزاڵ مەولان دەستیپێکرد، کەچی بۆ تیرۆری نامرۆڤانەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدینی ڕۆژنامەنووس، میدیاکانی پارتی و ماڵباتی بارزانی لە پێناو دڵخۆشکردنی ئەردۆغان، ئاهەنگیان دەگێڕا.
No Comment! Be the first one.