چاویار نیوز – مامۆستا ڕەشید کۆچەر، دانیشتووی شارۆچکەی سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆکە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ڕەخنە لە سەرۆکی حکومەت دەگرێت و دەڵێت، لە بەرژەوەندیی خەڵکی فەقیر و هەژار و بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت نرخی لیترێک غازی ماڵان بۆ 1100 دینار بەرزبووەتەوە.
پێشتر و بەهۆی ڕەخنەکانییەوە لە میمبەری مزگەوتەکانەوە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دهۆک ئەو مامۆستا ئاینییەی لە وتاردان دوورخستووتەوە.
هەروەها پاش بڵاوبوونەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەکەی کە ڕەخنە لە سەرۆکی حکومەت دەگرێت بەهۆی گرانیی نرخی خزمەتگوزارییەکان، لەلایەن هێزێکی سەر بە پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیردەکرێت و تا ئێستا بێسەروشوێنە.
No Comment! Be the first one.