چاویارنیوز – مەریوان وریا قانع ڕۆشنبیر و ئەکادیمی کورد لە نوسینێکدا بەناوی ” لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان ” تێیدا هاتووە:
•ئەوەی لە دۆخی سیاسیی ئەمرۆکەی هەرێم ڕابمێنێت داڕمانێکی سیاسیی گەورە و هەمەلایەن و نەمانی لانی هەرەکەمی هەر جۆرە کۆگیرییەک دەبینێت، کە سەرجەمی سیستمە سیاسییەکەی، بە هەموو نووقسانیی و ناشیرینییەکانییەوە، ئیفلیج کردوە.
•ئەو دیکۆرە سیاسییەی کە ساڵانێکی درێژە دروستکراوە، لە پەرلەمانی کوردستانەوە بیگرە بۆ حکومەتی هەرێم، لەوەخراون تەنانەت وەک دیکۆریش ئامادەبن. زمانی قسەکردنی سیاسییش بۆ جاری هەزارەهەم بووەتەوە بەو زمانی جەنگە رەمزییەی، کە چەند هەنگاوێکی کەم لە جەنگی راستەقینەوە، دوورە.
•بەهیچ مانایەک سیاسەت لە هەرێمدا چالاکی رێکخستن و ئاراستەکردن و بەدەمەوەچوونی ژیانی گشتیی کۆمەڵگاکە نییە، بەڵکو تەعبیرە لە دۆخی دەرونی و بەرجەستەکەری توانای سنوورداری بیرکردنەوە و تێگەیشتنی چەند کەسێکی کەمی ناو هەرێمەکە. کەسانێک لە رێگای هێز و سەرمایەوە سەرجەمی بڕیارە گەورە و ستراتیژییەکانی هەرێمیان، قۆرخکردوە.
•لە ئێستادا پەیوەندیی پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی حوکمڕانیی هەرێمەکە لە دۆخێکدایە، پێناچێت هیچ بنەمایەکی بۆ خواست و ویست و کاری پێکەوەیی تێدامابێتەوە.
•ئەوەی مێژووی پر لە تراژیدیای ئێمە بە درێژایی دەیەها ساڵ بەرهەمی هێناوە لەبەردەمی خواست و ویست و دۆخی دەورنیی و، لەپاڵ رق و بوغز و کەلەرەقی چەند بکەرێکی سیاسیی و، لەبەردەم دەستەبەرکردنی قازانجی بەرتەسکی نوخبەیەکی تەواو بچووک و سنوورداردا، بەچۆکدا هێنراوە.
•ئەوەی پارتی و یەکێتی بەیەکەوە نیانە، ئەوەی غائیبە هەوڵدانە بۆ دروستکردنی ئەم چوارچێوە هاوبەشە. لەمەشدا ئەوەی بەشی شێری لە بەرپرسیارێتی بەردەکەوێت پارتییە. ئەم هێزە جگە لە برابچووکی سیاسیی هەموو هێزە کوردییەکانی تر، هیچ فۆرمێکی تری کاری سیاسیی پێکەوەیی لەگەڵ کورد خۆیدا، قبووڵنییە.
•لە هەرێمدا، پەیوەندیی نێوان هۆکارە بابەتیی و هۆکارە خودییەکانی دروستبوونی گەل و نەتەوە و نیشتیمان، بە تەواوی تێکدراوە و بەدۆخێک گەیشتوە تیایدا هیچ «ئێمە»یەکی سیاسیی دەستەجەمعیی نەک تەنها دروستنەکرێت، بەڵکو بوونیشیان نەمێنێت.
•ئەوەی لە دونیای ناشیرینی ئێمەدا روودەدا ئەم راستییە تاڵەیە: هۆکارە خودییەکانی دروستبوونی گەل و نەتەوە و نیشتیمان نەک بوونیان نییە و لە ئارادانین، بەڵکو ئەوەی هەیە و کاردەکات تەنانەت هۆکارە بابەتییەکانی بوونی گەل و نەتەوە و نیشتیمان وێران دەکات. هێزە سیاسییە باڵادەستەکانی هەرێم نەک خۆیان نەتەوە و گەل و نیشتیمان دروستناکەن، بەڵکو ئەو بنەما بابەتیانەش لەکاردەخەن، کە دەتوانن گەل و نەتەوە و نیشتیمانیان دروستبکەن.
مەریوان وریا قانع
پارتی جگە برابچووکی هێزەکانی تر، هیچ فۆرمێکی تری کاری سیاسیی پێکەوەیی قبووڵ نییە
ئەوەی لە دۆخی سیاسیی ئەمرۆکەی هەرێم ڕابمێنێت داڕمانێکی سیاسیی گەورە و هەمەلایەن و نەمانی لانی هەرەکەمی هەر جۆرە کۆگیرییەک دەبینێت، کە سەرجەمی سیستمە سیاسییەکەی، بە هەموو نووقسانیی و ناشیرینییەکانییەوە، ئیفلیج کردوە.
No Comment! Be the first one.