چاویار
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
Home/وەرزش/بارسێلۆنا پاش گارسیا، هەوڵی گواستنەوەی لۆکاس چیڤالیێر دەدات

بارسێلۆنا پاش گارسیا، هەوڵی گواستنەوەی لۆکاس چیڤالیێر دەدات

چاویار _ بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی لۆکاس چیڤالیێر، گۆڵپارێزی لاوی فەرەنسی دەدات و رکابەرییەکانی لەگەڵ ریال مەدرید و یانەکانی ئینگەڵتەرا بەردەوامە. بارسێلۆنا بە جیددی بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە بۆ...

ئایار 29, 2025
Print

چاویار _ بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی لۆکاس چیڤالیێر، گۆڵپارێزی لاوی فەرەنسی دەدات و رکابەرییەکانی لەگەڵ ریال مەدرید و یانەکانی ئینگەڵتەرا بەردەوامە.

بارسێلۆنا بە جیددی بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو، لۆکاس چیڤالیێری گۆڵپارێزی تەمەن 23 ساڵەی لیل وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان دادەنرێت. بەهۆی نادیاری دۆخی پێکانەکانی مارک ئەندرێ تێر شتیگن و ئەگەری جێهێشتنی ئیناکی پێنا، بارسێلۆنا ئامانجی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی لاو و بەتوانایە بۆ داهاتوو.

بە گوێڕەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، بەرهەمی ئەکادیمیای لیل، چیڤالیێر لە وەرزی 2022/2023ەوە بووەتە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی و زیاتر لە 100 یاری لەگەڵ لیل کردووە. ئاستە درەوشاوەکانی لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگ، لەنێویاندا کلین شیت بەرامبەر ریال مەدرید، سەرنجی یانە گەورەکانی وەک بارسێلۆنا، ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و نیوکاسڵی بۆ لای خۆی راکێشاوە. هەروەها بارسێلۆنا رکابەری لەگەڵ ریال مەدریدی رکابەری دێرینی دەکات بۆ گواستنەوەی ئەم گۆڵپارێزە لاوە. ریال مەدرید بەدوای جێگرەوەی تیبۆ کۆرتوادا دەگەڕێت و چیڤالیێر بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گۆڵپارەزە 23 ساڵانەکە گرێبەستی لەگەڵ لیل تا ساڵی 2027 هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە، بارسا دەبێت بڕیارێکی ورد لەو بارەیەوە بدات. ئەگەری گواستنەوەی چیڤالیێر لە ئەگەری نەگەڕانەوەی تێر شتیگن بۆ ئاستی بەرزی هەروەها شکستهێنان لە گواستنەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، وادەکات یانەکە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

Tags:

بارسێلۆنافەڕنسەگوڵپارێزلۆکاس چیڤالیێر

هەواڵی پەیوەندیدار

دی بڕۆین لەگەڵ ناپۆلی ڕێکناکەوێت
فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات
نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە
وادەی گواستنەوەی دی بڕۆین بۆ ناپۆلی یەکلاییکرایەوە
وێستگەی داهاتووی ئینزاگی کوێیە؟
پاریس بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
لیڤەرپوول ناچارە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک، دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیکە ببێت
گواردیۆلا دەیەوێت ئەستێرەکە لە چنگی لیڤەرپوول و دۆرتموند دەردەهێنێت

No Comment! Be the first one.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم لێبڕینی مووچەی راگەیاند

بەغدا بەدوو مەرج پارە بۆ مووچە دەنێرێت

بانکی ناوەندیی عێراق یەدەگی دراوه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەى مووچەوە دەدات

لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ

دی بڕۆین لەگەڵ ناپۆلی ڕێکناکەوێت

فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات

نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە

چاویار

ئێمە باوەڕمان بە هێز و گرنگی زانیاریە. هەوڵدەین هەواڵە ڕاستەقینە، بەبێ پەڕە و بەڕێوەبردنی ئازاد بگێنین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

هەواڵی بەپەلە

ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەى مووچەوە دەدات

لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ

دی بڕۆین لەگەڵ ناپۆلی ڕێکناکەوێت

فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات

دەستگەیشتنی خێرا

  • چاویار – هەواڵەکان کوردستان و عێراق و جیهان
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • پەیوەندی
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا