چاویارنیوز – سەردەشت عوسمان تەنها شەهیدێک نیە، ئەو شۆرشێکە ئێستاش ناوەکەی رۆحی ستەمکاران دەلەرزێنێت
١٦ ساڵ لەمەوەبەر دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی ستەمکاری ترسنۆک لە ئاست وشە و ئازایەتی گەنجێکی خوێنشیرینی شاری هەولێر بەچۆکداهات و لەبری لێتێگەشتن لەم رۆحە کوردانە یاخییە، کە “نا” یەکی سوقراتیانەی بەرامبەر نادادگەری بەرزکردبووە، بە دڕندانەترین شێوە شەهیدیانکرد.
سەردەشت وەک سوقرات لەسەر وشەکانی و بە ویقارێکی کوردانە خۆی بەرەو مەرگ رۆشت، ئەو وەک مەزڵوم دۆغان و شەهید مەلا عەلی و ئەو شەهیدانەی لە پێناو وشە و وتنی راستی گیانی خۆیان بەخشی.
ئەوان لە دڵ و یادەوەری ئێمە و نەوەکانی داهاتوو بە جوانی و جوامێری دەمێننەوە.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
No Comment! Be the first one.