چاویارنیوز – ئارسناڵ لەسەر ڕێگایەکی مێژوویی و نەدۆڕاو گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئێستا لە لێواری وەرزێکی لەبیرنەکراودایە.
ئارسناڵ لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەدا ژمارەیەکی پێوانەیی بێ وێنەی تۆمارکردووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانیدا بێ دۆڕان ماوەتەوە. تیپەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە قۆناغی کۆتاییدا ئاستێکی بێ کەموکوڕی پێشکەش کرد بەرامبەر بە ڕکابەرەکانی لەوانە بایرن، ئەتلەتیکۆ، بایر لیڤەرکوزن و سپۆرتینگ، هەروەها بە ئاستە بەردەوامەکەی، بە تاکە تیپ لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا ناسراوە کە بگاتە یاری کۆتایی بە 14 یاری بێ دۆڕان لە وەرزێکدا (11 بردنەوە و 3 یەکسانبوون).
ئارسناڵ لە قۆناخی پێش کۆتاییدا، بردنەوەیەکی 1-0ی لە ئەتلەتیکۆ لە لەندەن تۆمار کرد و بە گۆڵێکی بوکایۆ ساکا، ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرکەوتن. ئەم گۆڵە لە کاتێکدا تۆمارکرا کە لە یاری گەڕانەوەدا ئەنجامێکی لەباری بەدەستهێنابوو و بە 1-1ی یەکسانبوون. ئەم سەرکەوتنە لووتکەی پڕۆژەی چەند ساڵەی ئارتێتایە؛ پڕۆژەیەک کە ئێستا هاتۆتە ئاراوە و تیپەکەی گەیاندووەتە ئاستێک کە بتوانێت تەنانەت بەرامبەر سەختترین ڕکابەرەکانیش بوەستێتەوە.
دوای چەندین ساڵ لە هەوراز و نشێو، ئێستا ئارسناڵ گەڕاوەتەوە لووتکەی تۆپی پێی ئەوروپا و تیپێکی دروستکردووە کە کەمترین هەڵە دەکات. بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا هەموو ڕێگایەکیان بەسەر چامپیۆنزلیگدا تێپەڕاندووە بەبێ شکست و ئێستا تەنها هەنگاوێک ماوە بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی گەورەی ئەوروپا.
یاری کۆتایی لە یاریگای پوسکاس ئارێنا لە شاری بوداپێست لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت و ئارسناڵ ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان دەبێتەوە. ئەم یارییە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ئارسناڵ بۆ کۆتایی هێنان بە تەلیسمی نازناوی ئەوروپا.
No Comment! Be the first one.