چاویارنیوز – کاتی گەشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی ئێران بۆ تورکیا دیاریکرا.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران لە کۆتایی مانگی ئایاردا بە مەبەستی درێژەدان بە ئامادەکارییەکانی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بەرەو تورکیا دەڕوات.
بەگوێرەی ئەو پلانە،ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە 15ی ئایاردا بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون، پاش بەردەوامبوونیان لە مەشق و ڕاهێنان لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی و وەرگرتنی چەند ڕۆژێک پشوودان. ئەم کەمپە ئامانجی باشترکردنی توانای تەکنیکی و جەستەیی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانییە پێش بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی جیهانیدا.
هەروەها ئەمڕۆ یاریزانانی هەڵبژاردە بە دوو تیپ لە یاریگای “دەستگێردی”دا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ ئەوەی ستافی تەکنیکی بتوانن هەڵسەنگاندنێکی وردتر بۆ بارودۆخی یاریزانان بکەن.
No Comment! Be the first one.