چاویارنیوز – ڕاهێنەری تیمی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند؛ پلان دانراوە و لە مۆندیالدا کاری گەورە دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی ئێران، ئەمیر قەڵعەنۆیی، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پاش کۆبوونەوەی تیپەکە وتی: بە پلاندانان، کاری گەورە لە مۆندیالدا ئەنجام دەدەین. ئەم تیپە پێویستی بە دوو بۆ سێ یاری باش هەیە.
ناوبراو وتیشی: گرێبەستمان لەگەڵ تیپەکان واژۆکرد بۆ یاریکردن، بەڵام لە خولەکی ٩٠دا هەڵوەشایەوە. هەفتەیەکی زیادە لە ئێران دەمێنینەوە و ١٦ی ئایار بەرەو تورکیا دەڕۆین، دوو هەفتە لەوێ دەمێنینەوە. ١٤ ڕۆژ پێش مۆندیال لە ئەمریکا دەبین.
No Comment! Be the first one.