چاویارنیوز – “دیزێری دۆئێ” پێی وایە نهێنی گەیشتنی پاریس سانجێرمان بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ خۆبەزلنەزانین بووە.
پاریس سانجێرمان توانی بە ئەنجامی 1-1 بایرن میونشن ڕابگرێت و لە یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 5-4 سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. دیزێری دۆئی ئەستێرەی هێرشبەری پاریس سانجێرمان دوای یارییەکە قسەی بۆ میدیاکان کرد.
ناوبراو سەبارەت بە یارییەکە وتی: یارییەکی ناوازە بوو، شەوێکی ئەفسوناوی بوو لە میونشن، ئەوان تیپێکی نایابن و دەبێت دەستخۆشییان لێبکەین بۆ ئاستەکانیان لە چامپیۆنزلیگ و خولی ناوخۆدا، ئەمانە ئەو یارییانەن کە خەونمان بە بەشداریکردنیانەوە دەبینی کاتێک منداڵ بووین و ئێستا جارێکی دیکە لە یاری کۆتاییداین. ئێمە هەروا بێدەمار دەمێنینەوە، بەڵام دەبێت بچین و لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
دیزێری دۆئێ لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە توانای بەرگریکردن و هێرشبردنمان هەیە، ئەوەش هێزی ئێمەیە، هێشتا دەتوانین لە زۆر ڕووەوە پێشبکەوین، ئێمە خۆپەرستنین و ناتوانیت بە خۆپەرستی جامێک بەدەستبهێنیت، هەموومان شەڕ بۆ تیپەکە دەکەین، ئەوەش هێزی ئێمەیە.
No Comment! Be the first one.