چاویار نیوز – تا ئەمڕۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا هیچ رێككەوتنێك لەسەر داهاتی نانەوتی نەكراوە و كێشەكە هەر بەردەوامە، بەوپێیەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قەناعەت بەو داهاتە ناكات كە هەرێم دەیدات، لەو ڕووەوە حكومەتی ماوەبەسەرچوو هەرێم دەڵێت بۆ ئەم مانگە 100 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ هەیە و تەنیا 50 ملیاری بۆ بەغدا دەنێرین، تەیف سامییش داوای ڕوونكردنەوەی كردووە، كە هۆكاری كەمیی داهاتی ناوخۆ چییە، لەكاتێكدا بارودۆخ و جووڵەی بازرگانی و كاروباری مەرزەكانیش بەگشتی ئاسایی بووەتەوە.
ئەم بگرەوبەردەیەش لەكاتێكدایە، مووچەخۆرانی عێراق نزیكەی هەفتەیەكە مووچەی مانگی چواریان وەرگرتووە، كەچی مووچەخۆرانی هەرێم لەنێوان یەكتر تۆمەتباركردنی هەرێم و بەغدا و مشتومڕی داهاتی ناوخۆ، هیچ ئاسۆیەكی مووچەكانیان دیار نییە و لە باشترین باردا ڕەنگە دابەشكردنی مووچەكانیان لە 15ی پێنجیش تێپەڕ بكات.
No Comment! Be the first one.