چاویارنیوز _ یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران دەڵێت: هیچ کەسێک ناتوانێت جێگەی تیپەکەمان بداتە تیپێکی تر چونکە مافی ئێمەیە بەشداری مۆندیال بکەین.
عەلی عەلیپوور، یاریزانی هەڵبژاردەی یانەی پێرسپۆلیس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، دۆخی خۆی و هەڵبژاردەی نیشتمانیی ڕوون کردەوە و دەڵێت:
سوپاس بۆ خوا بارودۆخی کەمپەکە زۆر باشە. دوای پچڕانی خول و داخستنی، بە بڕیاری ئەمیر قەلعەنویی و ستافی تەکنیکی، چووینە قۆناغی ئامادەکاریی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی. ڕاهێنانی جەستەیی و تاکتیکی بەپێی پلان دەڕواتە پێشەوە و هەست دەکەین ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێش دەچین. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بە ئاستی ئامادەیی تەواوی جەستەیی و تەکنیکی کە لەلایەن ستافی ڕاهێنەرایەتییەوە خوازراوە کە بە زووترین کات و بە یەکگرتوویییەکی زۆرەوە بچینە ناو موندیال و لەوێ ئەنجامێکی زۆر باش بەدەست بهێنین.
No Comment! Be the first one.