چاویارنیوز _ بەرشەلۆنە پاش چەند مانگ درەوشاوەیی لە هێرشبردندا، دواجار لە هەفتەی 36ی لالیگا و لە یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێزدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و بە شکستی 1-0 یاریگای بەجێهێشت.
لەدوای مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە ئەمە یەکەمجار بوو کە بەرشەلۆنە لە یارییەکی خولدا نەیتوانی دەروازەی بەرامبەرەکەی بکاتەوە؛ ئامارێک کە سەقامگیری نائاسایی هێرشی تیپەکەی لە چەند مانگی ڕابردوودا نیشان دا. هەروەها بەم شکستە، ژمارەی پێوانەیی بەرشەلۆنە کە ٥٧ یاری لەسەریەکدا لە پاڵەوانێتی خولەکاندا گۆڵی تۆمارکردبوو، ئەوا کۆتایی هات؛ ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێش کە ئێستا بەرامبەر ئالاڤێز وەستاوە. بەرشەلۆنە کە پێشتر پاڵەوانێتی لالیگای پشتڕاستکردبووەوە، نەیتوانی ئاستی ئاسایی خۆی لەم یارییەدا پێشکەش بکات، ئالاڤێز توانی بە ئاستێکی ڕێکوپێک و بەرگریکارانە یەکێک لە گرنگترین ئەنجامەکانی وەرزەکەی بەدەستبهێنێت.
یاریزانانی ئالاڤێز بە درێژایی یارییەکە هەلی بەرشەلۆنەیان سنووردار کرد بە ڕاکردنی خێرا و یەکگرتوویی لە بەرگریدا و لە کۆتاییدا توانیان لە پاڵەوانی لالیگا ببەنەوە. سەرەڕای شکستەکە، بەڵام وەرزی ناوازەی بەرشەلۆنە لە سەردەمی هانسی فلیک وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزەکانی یانەکە لە لالیگا لە ساڵانی ڕابردوودا دەمێنێتەوە، بەڵام کۆتاییهاتنی ژمارەی پێوانەیی لەسەریەک لە تۆمارکردنی گۆڵەکانی بارسێلۆنا یەکێکە لە گرینگترین ڕووداوەکانی هەفتەکانی کۆتایی لالیگا.
No Comment! Be the first one.