چاویارنیوز _ لەگەڵ ڕۆشتنی پیپ گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی، ڕەنگە بەم زووانە ڕۆدریگۆ هێرناندێز بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە ببینین.
ئەگەری ڕۆیشتنی پیپ گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە خۆشکردنی ڕێگە بۆ ڕۆدری بۆ جێهێشتنی یانەکە و ڕۆیشتنی بۆ ڕیال مەدرید. ڕۆدری لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە بە پایەی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی و زۆرێک لە شارەزایان بە یەکێک لە تەواوترین یاریزانە بەرگریکارەکانی جیهانی دەزانن.
پەیوەندی پرۆفشناڵ و متمانە بە یەکتری لە نێوان ڕۆدری و گواردیۆلا هۆکاری گرنگ بوون بۆ مانەوەی یاریزانەکە لە مان سیتی و لەگەڵ ئەگەری ڕۆیشتنی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕەنگە ئەم هاوسەنگییە تێکبچێت. ئەگەر پڕۆژە تەکنیکییە نوێیەکەی مانچستەر سیتی دوای گواردیۆلا نەیتوانی ڕۆدری ڕازی بکات، ئەوا دەرگای دەرچوون بۆ گەڕانەوە بۆ لالیگا و پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدرید زیاتر سەرنجڕاکێش دەبێت بۆ ئەو یاریزانە. لە مەدریدیش بارودۆخی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال بەجۆرێکە کە دەنگۆی یاریزانێکی پلە بەرزی هێڵی ناوەڕاستیش لە زیادبووندایە. لە یانەی ڕیال مەدرید ڕۆدری بە بژاردەیەکی ئایدیاڵ وەسف دەکرێت بۆ تەواوکردنی نەوەی نوێی هێڵی ناوەڕاست. شێوازی یاریکردنی ڕۆدری هێزی جەستەیی و زیرەکی تاکتیکی و توانای دەستپێکردنی هێرشەکان لە پشتەوە؛ ئەو سیفەتانەن کە بە تەواوی لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵانی داهاتوودا دەگونجێت. بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە مانچستەر سیتی بە سادەیی ئامادە نابێت یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی لەدەست بدات.
No Comment! Be the first one.