چاویارنیوز _ چەند میدیایەکی نێودەوڵەتی بڵاویانکردەوە کە بردنی ئاڵای نافەرمی بۆ یاریگاکانی مۆندیال قەدەغەکرا!
هەروەهاڕایانگەیاند، فیفا بەنیازە هاتنە ناوەوەی ئاڵای نافەرمی وڵاتان لەوان ئاڵای ئێران پێش شۆڕشی 1979 بۆ ناو یاریگاکانی مۆندیال قەدەغە بکات.
ماڵپەڕی ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، فیفا بە وردی پێداچوونەوە بە ڕێساکانی خۆی دەکات سەبارەت بە قەدەغەکردنی نیشاندانە و هێما سیاسییەکان لە یاریگاکاندا و جێبەجێی دەکات. بڕیارێک کە بە دیاریکراوی ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی ئاڵاکانی ئێران پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 دەکات. ئەمەش لە مۆندیالی 2022ی قەتەریشدا ڕوویدا.
وەک ڕۆژنامەی ئەتلەتیک نووسیویەتی، ئەم ڕێوشوێنە بە هاوتەریب دادەنرێت لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی وڵاتان و داننان بە هێما فەرمییەکانیاندا.
No Comment! Be the first one.