چاویارنیوز _ ژرژ ژێسۆس ڕاهێنەری نوێی پورتوگال باسی لە بارودۆخی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گرنگییەکەی بۆ پورتوگال و پلانەکانی بۆ بەکارهێنانی ئەو سوپەرئستارە پێش یەکەم یاریی سەردەمی ڕاهێنەرایەتی بەرامبەر وێڵز لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد.
ژێسوس کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لە یانەی نەسر کاری کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێرشبەرە تەمەن 41 ساڵەکە هێشتا پێگەیەکی تایبەتی لە هەڵبژاردەی پورتوگالدا هەیە.
ناوبراو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نیگەرانی ئێوەی ڕۆژنامەنووسان ئەوەیە کە کریستیانۆ تا چەند دەتوانێت یاری بکات و ئایا لە ڕووی جەستەییەوە بۆ یاریکردن ئامادەیە یان نا، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە کریس هێمای پورتوگال و هەڵبژاردەی نیشتمانییە.
No Comment! Be the first one.